دوا زانیاری لەسەر كردنەوەی ڕێگەی هەولێر – كەركوك

سێ شەممە, 19 حوزەیران 2018 07:16

 

 

 

چاككردنەوەی پردە روخاوەكەی پردێ (ئاڵتون كۆپری)، دوو بۆ سێ هەفتەی تری پێدەچێت، ئەوەش بەوتەی وتەبێژی پۆلیسی كەركوك و جەختدەكاتەوە لەوەی تا پردەكە چاكنەكرێتەوە رێگەكە بەڕووی هاوڵاتیاندا ناكرێتەوە.

(حەیدەر عەبادی) سەرۆك وەزیرانی عێراق رەزامەندی نیشانداوە لەسەر كردنەوەی رێگەی كەركوك – هەولێر، ئەوەش بەپێی نوسراوێكی نوسینگەكەی كە لە (14/6) بە واژۆی (موحەمەد حەمید) سكرتێری تایبەتی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان ئاڕاستەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان كراوە.

عەقید (ئەفراسیاو كامیل) وتەبێژی پۆلیسی كەركوك بۆ كەركوك ناو رایگەیاندووە، دوای بڕیارەكەی سەرۆك وەزیران، تیمێكی هونەری سەردانی شوێنەكیان كردووە بەمەبەستی كۆكردنەوەی زانیاری ورد لەسەر چاكردنەوەی پردەكە، تیمەكە دەڵێت: چاككردنەوەی رێگەكە دوو هەفتە بۆ سێ هەفتەی پێدەچێت، بۆیە كە چاككرایەوە ئینجا بەڕووی هاوڵاتیاندا دەكرێتەوە.

 

 

ئـ . كـ