گۆڕان مەرجی هەیە بۆ كۆبونەوەی لەگەڵ یەكێتی، مەرجەكەی گۆڕان بۆ یەكێتی لە كوردیو بزانە

چوار شەممە, 20 حوزەیران 2018 07:18

 

ئەندامێكی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت: یەكێتی داوای كۆبونەوەی لە گۆڕان كردووە، بەڵام گۆڕان مەرجی دەركردنی بەیاننامەیەكی ناڕەزایی لەسەر هێرشكردنە سەر گردەكە بۆ یەكێتی داناوە و پێشوازی لەهیچ وەفدێكی پارتی و یەكێتیش ناكەین تا ئەنجامەكانی هەڵبژاردن یەكلایی نەبێتەوە.



جەمال حاجی محەمەد سكرتێری جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان هەروەها ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەكە ڕایگەیاند:" پێشوازی لەهیچ وەفدێكی پارتی و یەكێتی ناكەین تا ئەنجامەكانی هەڵبژاردن یەكلایی نەبێتەوە، هەر لەبەر ئەوەی ساختەكارییان لێكردین ئامادەنەبوین لەگەڵیان بچینە بەغداد ناكرێت هەموو جارێك بەناوی یەكڕیزیەوە دەست بخەنە بینەقاقای خۆت و حیزبەكەت".

 

هەروەها ووتیشی:" یەكێتی داوای كۆبونەوە و سەردانیان كردووە بەڵام بزوتنەوەی گۆڕان مەرجی دەركردنی بەیاننامەیەكی ناڕەزایی لەسەر هێرشكردنە سەر گردەكە بۆ یەكێتی داناوە دواتر لەگەڵیان كۆدەبینەوە".

 

ئەوەشی خستەڕوو: لەهەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی كوردستانیش ساختەكاریمان لێدەكرێت بەس بەم شێوازەی ئەمجارە نابێت".

 

جەمال حاجی محەمەد كە بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاند، ووتیشی:" ئێمە سورین لەسەر ڕازی نەبون بە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن چونكە ئێمە بە كۆمەڵێك بەڵگەوە دەیسەلمێنین كە ساختەكاری كراوە ، ئەو دەنگانە دەنگی ڕاستەقینەی ئێمە نین، بۆیە هەتا ئەنجامی ڕاستی هەڵبژاردنەكانمان بۆ دەرنەچێت بەشداری پەرلەمانی عیراق ناكەین و هەڵمان پەساردووە."

 

سەبارەت بە ئەگەری پێكهێنانی فراكسیۆنێكی هاوبەش، ئەوەی خستەڕوو:" باوەڕناكەم فراكسیۆنی هاوبەش پێكبهێنرێت بەڵام بەنیازین چوار لایەنەكە لەگەڵ دوو لایەنی تریش هاوپەیمنێتیەك پێكبهێنین تا بۆ لەمەو دوا لە هەڵوێستەكانماندا لە بەغداد و كوردستان پێكەوە بین."

 

 

 

 

 

س ب