وه‌زاره‌تی دارایی یه‌كه‌م خشته‌ی موچه‌ بۆ مانگی نیسان راده‌گه‌یه‌نێت

چوار شەممە, 20 حوزەیران 2018 09:52

 

 

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێم، "بەپێی ئەو داهاتەی کە دەگاتە دەستی، مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران دابەش دەکات" و ئەگەریش هەیە مووچەی وەزارەتێک بخاتە یەکەمی ڕیزبەندیی دابەشکردنی مووچەوە.

 

بەر لە جەژنی ڕەمەزان، مووچەی مانگی ئاداری سەرجەم فەرمانگە و دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە خانەنشینانیشەوە دابەش کرا، لە کاتێکدا مانگەکانی پێشوو، دابەشکردنی مووچەی هەر مانگێک، تا کۆتایی ڕۆژەکانی ئەو مانگە بەردەوام دەبوو.


هاوکات باسنیوز له‌ هه‌واڵێكدا بڵاویكردۆته‌وه‌، بەپێی ئەو زانیارییانەی نێو دیوانی وەزارەتی داراییەوە دەستی کەوتووە، مووچەی مانگی نیسان (مانگی ٤)، لە سەرەتای مانگی ٧ دەست پێ دەکات و وەزارەتی دارایی لە خشتەیەکدا ناوی ئەو وەزارەتانە ڕادەگەیەنێت کە مووچەیان پێ دەدرێت.


هەر بەپێی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوەی نێو دیوانی وەزارەتی دارایی، وەزارەتەکە گفتوگۆ لەبارەی ئەوە دەکات، کە مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە و وەزارەتی پێشمەرگە پێش بخات و بکرێتە یەکەمین وەزارەت لە پێدانی مووچە.


ئاشكراشكراوه‌، "ئەگەر لە هەفتەی داهاتوودا لیستی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە بە مەبەستی وردبینیکردن ڕەوانەی وەزارەتی دارایی بکرێت، ئەوا بڕیاری دابەشکردنی مووچەی ئەو وەزارەتە لە یەکەمینی ڕیزبەندییەکەدا جێگیر دەکرێت.


پێشتر وەزارەتی دارایی ڕایگەیاندبوو، کە بڕیاری زیاتر لە ٣٧٠ ملیار دینار لەلایەن وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانەوە بۆ دابین دەکرێت، لەگەڵ ٣١٧ ملیار دیناری حکوومەتی عێراق و ٢٥ ملیۆن دۆلاری ئەمریکییەکان، بە شێوەیەکی مانگانە مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی پێ دابەش دەکەن.