به‌رز كردنه‌وه‌ی پله‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌

شەممە, 23 حوزەیران 2018 13:03
به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه‌ دارایه‌ی رووی له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد، به‌رز كردنه‌وه‌ی پله‌ی فه‌رمانبه‌ران وه‌ستێندرا و چاوەڕواندەكرێت دوای یەكلاكردنەوەی یاسای چاكسازیی و خانەنشینی لەپەرلەمان، بەرزكردنەوەی پلەی فەرمانبەران "ترفیع" دەستپێبكاتەوە، ئه‌ندامێكی لەپەرلەمانی كوردستان دووپاتی ده‌كاته‌وه‌ ئەو فەرمانبەرانەی شایستەی پلە بەرزكردنەوەبون لەماوەی دوساڵی ڕابردودا مافیان نافەوتێت و بۆیان ئەژماردەكرێتەوە.

دلێر ماوەتی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی لەپەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند: بۆ دەستپێكردنەوەی بەرزكردنەوەی پلەی فەرمانبەران، سەرۆكایەتی حكومەت و سەرۆكایەتی پەرلەمان چاوەڕوانی یەكلاكردنەوەی یاسای چاكسازیی و خانەنشینی دەكەن، دواتر بڕیار لەبارەی بەرزكردنەوەی پلەی فەرمانبەرانیش دەدرێت، بەرزكردنەوەی پلەی فەرمانبەران و بەشێكی زۆری شایستەی دارایی فەرمانبەران كە ماوەی چەند ساڵێكە بەهۆی قەیرانی داراییەوە ڕاگیراوە، پەیوەندیی بەیاسای چاكسازیی و خانەنشینیەوە هەیەو هەركات ئەو یاسایە یەكلابكرێتەوە، بەرزكردنەوەی پلەی فەرمانبەرانیش دەستپێدەكاتەوە".

 
له‌كۆتایدا ماوه‌تی ئه‌وه‌شی به‌ SNN راگه‌یاند : ئەو فەرمانبەرانەی پێشتر شایستەی بەرزكردنەوەی پلەبون و بۆیان ئەژمار نەكراوە (واتە ترفیعیان نەكردوە)، مافیان نافەوتێت، ئەگەر سەرۆكایەتی حكومەت بڕیاربدات، ئەوا ئەو بابەتە دەستپێدەكاتەوە.
 ن.ش