واده‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ خانه‌نشینانی‌ سه‌ربازیی و مه‌ده‌نیش ڕاگه‌یه‌نرا

پێنج شەممە, 05 تەمموز 2018 10:37

واده‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ خانه‌نشینانی‌ سه‌ربازیی و مه‌ده‌نی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستان ئاشكراده‌كرێت.

له‌و خشته‌یه‌ی‌ ڕۆژی‌ سێشه‌ممه‌ی‌ ڕابردوو بۆ موچه‌ی‌ مانگی‌ چوار ڕاگه‌یه‌نرا، موچه‌ی‌ خانه‌نشینی‌ سه‌ربازیی و مه‌ده‌نی‌ تێدانه‌بوو، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی‌ خانه‌نشینانی‌ به‌دوای‌ خۆیدا هێنا.

 سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیی خانه‌نشینی‌ هه‌رێم رایگه‌یاند: "دوای‌ ته‌واوبونی‌ ئه‌و خشته‌یه‌ی‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌، كه‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ چواریان پێده‌درێت، چاوه‌ڕوانده‌كرێت موچه‌ی‌ خانه‌نشینانیش دابه‌شبكرێت".

سه‌رچاوه‌كه‌ په‌یامێكی‌ ئاراسته‌ی‌ خانه‌نشینانیش كردو جه‌ختیكرده‌وه‌: "دڵنیایی‌ به‌خانه‌نشینان ده‌ده‌م كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك موچه‌كه‌یان زیاتر دواناكه‌وێت و مانگانه‌ موچه‌یان پێده‌درێت".

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ به‌ snn وتوه‌::"له‌خشته‌ی‌ دوه‌می‌ وه‌زاره‌تی‌ داراییدا موچه‌ی‌ كه‌مئه‌ندامانیش دابه‌شده‌كرێت و خانه‌نشینان موچه‌یان پێده‌درێت".

 

 

هونه‌ر بانه‌گوڵانی