ئەمڕۆ و سبەینێ موچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت

چوار شەممە, 11 تەمموز 2018 06:14
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەفتەی رابردوو خشتەیەکی موچەی بڵاوكردووەتەوە، کە بەپێی خشتەکە ئەمڕۆ و سبەی مووچەی چەند وەزارەتێك دابەشدەكرێت.
 
بەپێی خشتەیەکی وەزارەتی دارایی ئەمڕۆ چوارشەممە مووچەی دەزگای ئاسایش دابەشدەكرێت، هەروەها سبەی مووچەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراون و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی و وەزارەتی داد و ئەنجومەنی دادوەری و وەزارەتی كارەبا دابەشدەكرێت.
 
لە خشتەکەی وەزارەتی داراییدا هەریەک لە وەزارەتەکانی پەروەردەو خوێندنی باڵاو خانەنشینانی تێدا نەبوو، بەڵام دوێنێ بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا داوای لەو خانەنیشنانە كرد كە لە ساڵی 1954 لە دایك بوون و لە ساڵی 2017 خانەنشین بوون ئەمڕۆ سێشەممە سەردانی بانكەكان بكەن بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان.