سنە... بەهۆی ڕوداوێكی هاتوچۆوە 13 كەس سوتان و حەوت كەسیش برینداربوون

11/07/2018 - 09:38 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

جێگری ئۆپراسیۆنی رێكخراوی ئاگركوژێنەوەی سنە ڕایدەگەیەنێت: بەهۆی روداوێكی هاتوچۆوە، كە دواتر ئاگری لێكەوتۆتەوە، 13 كەس گیانیان لەدەستداوە.

 


ساڵح زەندی جێگری ئۆپراسیۆنی رێكخراوی ئاگركوژێنەوەی سنە بە ئاژانسی میهری ڕاگەیاند: كاتژمێر چواری بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە روداوێكی هاتوچو لەنێوان پاسێكی گەشتیاری و تانكەرێكی هەڵگری سوتەمەنی رویداوە و ئاگركەوتۆتەوە.

 

هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد: بەهۆی ئەو ڕوداوەوە 12 كەس لە ناو پاسەكەدا و كەسێكی دیكەش لە ناو بارهەڵگرەكەدا سوتاون و حەوت كەسی دیكەش برینداربون.

 

 

 

 

س ب