ڤیدیۆ... بەنزینخانەیەك مەترسی بۆ ئاوی سەرچنار لەسلێمانی دروست دەكات

چوار شەممە, 11 تەمموز 2018 08:15

 

كوردیو - سلێمانی


دروستكردنی بەنزینخانەیەك لەشاری سلێمانی و لەنزیك یەكێك لەسەرچاوەكانی ئاو، نیگەرانی هاوڵاتیان و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی لێدەكەوێتەوەو داوای ڕێگریكردن لەدروستكردنی ئەو بەنزیخانەیە دەكرێت.


وابڕیارە لەنزیك سەرچاوەیەكی ئاوی سەرچنار بەنزینخانەیەك دورست بكرێت و دروستكردنی بەنزیخانەكە كاردانەوەی هاوڵاتیان و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی لێكەوتەوەو بەشێك لە هاوڵاتیان و چالاكوانان هەڵمەتێكیان پێكهیناوە تاوەكو ڕێگری لە كردنەوەی ئەو بەنزینخانەیە بكرێت.


ئەو چالاكوانانە ئاماژە بەوە دەكەن: دروستكردنی ئەو بەنزینخانەیە دەبێتە هۆی ژەهراوی بوون و مردنی لە ناكاوی نیوەی دانیشتوانی ناو شاری سلێمانی .



 

 

 

س ب