له‌ سلێمانی گه‌نجێك گیان له‌ ده‌ست ده‌دات

چوار شەممە, 11 تەمموز 2018 12:11

پۆلیسی سلێمانی ئاشكرای ده‌كات دوای  نیوەرۆی ئەمڕۆ بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبیلێكەوە لەسەر ڕێگای (سیتەك – سلێمانی) گەنجێكی تەمەن ١٧ساڵ  دوای ئه‌وه‌ی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ ده‌كرێت به‌برینداری گیان له‌ ده‌ست 

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیانراوێکدا رایگه‌یاند: گەنجەكە ناوی ( چ ، ع ، ق ) لەدایكبووی ساڵی (٢٠٠١) ەو تانكەری ئاوی پێبووە و لەسەر ڕێگای (سیتەك – سلێمانی) تانكەرەكەی وەرگەڕاوە.

پۆلیسی سلێمانی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كروه‌ : دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمە فریاگوزارییەكان بەبرینداری ڕەوانەی نەخۆشخانە كرا، بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا ، لەئێستاشدا لەلایەن بنكەی (پۆلیسی سیتەك) ەوە، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكە كراوەتەوە.

 ن.ش