نوجه‌یفی راستی هاتنی (60) ئۆتۆمبیلی داعش له‌سوریا بۆ موسڵ ئاشكرا ده‌كات

چوار شەممە, 11 تەمموز 2018 12:35

 

پارێزگاری پێشوی موسڵ و سه‌ركرده‌ له‌ پاسه‌وانی نه‌ینه‌وا راستی هاتنی (60) ئۆتۆمبیلی رێكخراوی داعش له‌ سوریا‌وه‌ بۆموسڵ ئاشكرا ده‌كات

(ئه‌سیل نوجه‌یفی ) له‌ لێدوانێكیدا رایگه‌یاند : ماوه‌یه‌كه‌ ئێمه‌ چاودێری چه‌كدارانی داعش ده‌كه‌ین،  سه‌ربازگه‌یان له‌نێو سنوری سوریا هه‌یه‌ كه‌ زۆر نزیكن له‌سنوری عێراق، ئه‌مه‌ش خاڵی ده‌ست پێكه‌ و ده‌توانن بێنه‌ نێوخاكی عێراقه‌وه‌، به‌تایبه‌ت له‌ناوچه‌كانی به‌عاج و باده‌یه‌ له‌ باشوری موسڵ .

 پارێزگاری پێشووی موسڵ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، ماوه‌ی دوو مانگه‌ چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش كرده‌وه‌ی جیاواز ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌وانه‌ رفاندنی هه‌ندێك له‌ هاوڵاتیان و دواتر كوشتنیان و هێرش كردنه‌ سه‌ر گونده‌كان، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی ئه‌منی هیچ ئیجرائاتێكیان نه‌كردوه‌ له‌م كاته‌دا، سه‌رچاوه‌كان باس له‌هاتنی داعش ده‌كه‌ن راسته‌ چونكه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جار نیه‌، مانگێك به‌ر له‌ ئێستا زۆر به‌كه‌می هاتنه‌ نێو خاكی عێراق، به‌ڵام ئێستا به‌چری دێنه‌ نێو سنوره‌كانی عێراق .

له‌لایه‌كی تر سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مرۆ چوار شه‌مه‌ ئاشكرای كردوه‌ (60) ئۆتۆمبیل رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌سوریاوه‌ هاتونه‌ته‌ نێو خاكی عێراق  .

(سه‌عد مه‌رسومی)سه‌ركرده‌ له‌ پرۆسه‌ی ئازاد كردنی موسڵ  له‌ لێدوانێكیدا به‌ تۆری هه‌واڵی ئه‌نادۆڵ رایگه‌یاند : زانیاری ته‌واویان هه‌یه‌ (60) ئۆتۆمبیلی داعش له‌ خاكی سوریاوه‌ هاتونه‌ته‌ نێو خاكی عێراق و به‌تایبه‌ت له‌نزیك قه‌زای بعاج .

 به‌ر پرسه‌ سه‌ربازیه‌كه‌ی عێراق ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌ ئه‌م ئۆتۆمبیلانه‌ چه‌ك و ئامێری جه‌نگی پێشكه‌وتویان پێیه‌ و ده‌یانه‌وێت له‌به‌رزترین ئاستدا كاری تیرۆرستی جێبه‌جێبكه‌ن .

 ن.ش