موچه‌ی 25پێشمه‌رگه‌و ئه‌فسه‌ر راگیراوه‌ بزانه‌ هۆكاره‌كه‌ی چیه‌

چوار شەممە, 11 تەمموز 2018 13:40

بە هۆی دیارنەمانی چەكەكانیانەوە، وەزارەتی پێشمەرگە مووچەی چه‌ند ئەفسەر و پێشمەرگەی ڕاگرتووە و سوورە لەسەر ئەوەی چەكەكانیان پێ بكڕێتەوە لە كاتێكدا ٤٠ چەكی هاوپەیمان دیار نەماون، په‌رله‌مانتارێك ئاشكرای ده‌كات پێشمه‌رگه‌كان پێان گوتون له‌كاتی شه‌ر و پاشه‌كشه‌كردندا لێیان به‌جێ ماوه‌ .

(قادر ڕەزگەیی) ئەندامی لیژنەی كاروباری پێشمەرگە و شەهیدان لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: ماوەیەكی زۆرە مووچەی (25) پێشمەرگە و ئەفسەر ڕاگیراوە بە هۆی ئەوەی چەكەكانیان نەماوە و نەیان گەڕاندووەتەوە، بەڵام ئەو پێشمەرگانە پێیان وتووین لە كاتی شەڕ و پاشەكشەكردندا لێیان بەجێ ماوە.

له‌ هه‌مان كاتدا  وەزارەتی پێشمەرگە ئاشكرای دەكات كە (٤٠) چەكی هاوپەیمانان كە دراون بە پێشمەرگە دیار نەماون و ڕاگرتنی مووچەی هەندێكیشیان (ئیجرائاتە).

(جەبار یاوەر ) ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە بە (ئاژانس)ی راگه‌یاندووه‌ :نزیكەی 40 چەكی هاوپەیمانان دیار نەماوە، كە دراوە بە پێشمەرگە.

 ن.ش