ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو: یانەی وەرزشی ئاسۆ مێژووێکی دێرینیان هەیە لە پێگەیاندنی چه‌ندین یاریزانی ئاست بەرز

چوار شەممە, 11 تەمموز 2018 15:23

دوای نیوەڕۆی ئەمرۆ چوار شەممە 11/7/2018 بەرێز مامۆستا (سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین) ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و (فه‌رهاد مه‌لا ساڵح) كارگێری ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردن پێشوازی كرد لە به‌رێز (حازم كازم) سەرۆکی یانه‌ و ئه‌ندامانی دەستەی کارگێری و یاریزانانی یانەی وەرزشی ئاسۆ له‌شاری هه‌ولێر..

ئەمینداری گشتی پیرۆزبایی له‌ یانه‌وه‌ی وه‌رزشی ئاسۆ و هانده‌رانی كرد له‌شاری هه‌ولێر بۆ ئه‌و سەرکەوتنە گەورەیه‌ی كه‌ بوه‌ هۆی به‌ده‌ست هێنانی نازناوی پلەدووەکانی کوردستان و بوونە پاڵەوانی خولەکە.

 ئەمینداری گشتی لە وتەیەکدا بۆ ئامادەبووان ئاماژەی بە رۆڵی وەرزش و پاڵاوانەتیەکان کرد و رایگەیاند: کە مێژووی پڕ شکۆ و چالاکی و دەستکەوتەکانی یانەی وەرزشی ئاسۆ لەبیرناکرێن و مێژووێکی دێرینیان هەیە لە پێگەیاندنی چه‌ندین یاریزانی ئاست بەرز لە تۆپی پێ و باسکە و یاریەکانی تر بەجۆرێک کە زۆرێک لە یانەکانی تر تاکو ئێستاش سود لە تواناکانی راهێنەر و یاریزانانی ئاسۆ وەردەگرن .

 هه‌ربه‌و بۆنه‌یه‌وه‌ به‌رێز مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هادین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو خه‌ڵاتی خۆی پێشكه‌ش به‌یانه‌ی وه‌رزشی ئاسۆ كرد بۆ به‌ده‌ست هێنانی نازناوی پلەدووی کوردستان .

لەبەرانبەردا سەرۆکی یانەی وەرزشی ئاسۆ سوپاس و دەستخۆشیان ئاراستەی ئەمینداری گشتی یەکگرتوو کرد لەم پێشوازیە گەرمە و بەدەمەوەهاتن و هاندان و پشتگیریەکانی بۆ یانەکە بەگرنگ زانی و بەڵێنی بەردەوامی و خۆشەویستی خۆیان بۆیانەکە دووپاتکردەوە بۆ به‌ده‌ست هێنانی نازناوی زیاتر .

 ن.ش