مەترسیەكی گەورە لەسەر سلێمانی ئاشكرا دەكرێت

پێنج شەممە, 12 تەمموز 2018 08:33

 

كوردیو ـ هەڵەبجە ـ حەیدەر حەماڵح

 

لەسەر پرۆژە بازگانیەكانی پارێزگای سلێمانی ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی مەترسیەكی گەورە ئاشكرا دەكات و ڕایدەگەیەنێت: حكومەت دەیەوێت نزیكەی ٢٠٠ پرۆژەی گرنگی بازرگانی تاپۆ بكات.

 


خەدیجە عەبدالجبار ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە كوردیو ڕایگەیاند: حكومەت دەیەوێت نزیكەی ٢٠٠ پرۆژەی گرنگی بازرگانی تاپۆ بكات لەسەر وەبەرهێنەر و كۆمپانیاكان كە نزیكەی ٨٠ پرۆژەیان دەكەوێتە سنوری پارێزگای سلێمانی .

 

هەروەها ڕاشیگەیاند: تاپۆكردنی ئەم زەوی و پرۆژانە كەموڵكی نەوەكانی داهاتووی ئەم هەرێمەیە دژی بەرژەوەندی گشتی و ئایندەی ئەم هەرێمەیە و پێویستە پەرلەمان و داواكاری گشتی ڕێگری لێ بكات، لەبری ئەوە یاسای موساتەحە گرنگی پێبدریت و فراوانتر بكریت و كار بە كەرتی هاوبەش بكرێت (قگاع المشترك).

 

هەروەها دەڵێت : ئەو بڕیارەی ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنان كە پشتی پێ دەبەسترێت بۆ ئەم كارە و لەساڵی ٢٠١٥ دەرچوێنراوە لە بڕگەی چوارەمیدا ئاماژە دەكات بەوەی حكومەت زەوی ئەو پرۆژە بازرگانیانەی كە دەكەوێتە نێو پرۆژەكانی نیشتەجێ بوون ، گەر لەماوەی ٦٠ ڕۆژ لە ئاگاداركردنەوەیان دەست بەكارنەبوون لە دروستكردنیاندا ڕێكاری یاسایی بگیررێتە بەر بۆ وەرگرتنەوەی زەویەكە .

 

ئەو ئەندامەی ئەنجومەین پارێزگاكای سلێمانی دەپرسێت : لەساڵی ٢٠١٥ەوە چەند لەو زەویە بازرگانیانە وەرگیرراونەتەوە لە كۆمپانیاكان ؟! ئەی ئەم بڕگەیە بۆ جێبجێ ناكرێت؟ بانێكەو چەند هەوا ؟ پشت بەخوا لەڕۆژانی داهاتوودا بەدواداچوون دەكەین لەم بارەیەوە.

 

 

 

 

 

S F