سلێمانی... لەڕوداوێكی هاتوچۆدا چوار ئەندامی خێزانێك بونەقوربانی

شەممە, 14 تەمموز 2018 06:43

 

بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی پیرەمەگرون ڕایدەگەیەنێت: شەوی ڕابردوو ڕوداوێكی هاتوچۆ ڕویداو بەهۆیەوە چوار ئەندامی یەك خێزان بونەقوربانی.

 

بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی پیرەمەگرون لەسەر ڕوداوێكی هاتوچۆ ڕایگەیاند: كاتژمێر نۆی شەوی ڕابردوو ڕوداوێكی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای نێوان سلێمانی – دوكان ڕویداو بەهۆیەوە دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و دوو هاوڵاتی دیكەش برینداربوون كە هەرچواریان ئەندامانی یەك خێزانن.

 

هەروەها بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی پیرەمەگرون ئەوەشی خستەڕوو: ڕوداوەكە بەهۆی تێژڕەوییەوە ڕویداوەو ئۆتۆمبێلەكە وەرگەڕاوە.

 

 

 

 


س ب