واده‌ی دابه‌ش كردنی موچه‌ی مامۆستایان ئاشكرا كرا

شەممە, 14 تەمموز 2018 13:01

وا بریاره‌ كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ پاره‌ له‌ به‌غداوه‌ بگاته‌  هه‌رێم و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ له‌ لیستی یه‌كه‌می موچه‌ی ئه‌و شوێنانه‌دا ده‌بێت، كه‌ تا ئێستا موچه‌ی مانگی چواریان وه‌رنه‌گرتوه‌.
ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان له‌ لێدوانێكیدا به‌ نه‌وای رایگه‌یاند : زیاتر له‌ (40 )رۆژه‌ موچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا نه‌دراوه‌، به‌ڵام رۆژی (20)ی ئه‌م مانگه‌ پاره‌ ده‌گاته‌ هه‌رێم و مامۆستایان له‌ ریزی یه‌كه‌می ئه‌و لیسته‌دا ده‌بن، كه‌ راده‌گه‌یه‌نرێت.
له‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری دوای كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌ رۆژی (4-7-2018) ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا  وه‌زیری دارایی و ئابووری باسی له‌ نیگه‌رانی مامۆستایان كردوه‌ له‌سه‌ر ریزبه‌ندی موچه‌ و بڕیاردراوه‌ مانگی داهاتو له‌سه‌ر بنه‌مای  جێبه‌جێكردنی بڕیاری په‌رله‌مانی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێم، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت بێت له‌ پێدانی موچه‌ پاشان وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ دووه‌م وه‌زاره‌ت ده‌بێت له‌ لیستی یه‌كه‌مدا.

 ن.ش