فەیسبوك ڕاگیراوە، بەم شێوەیە لە كۆمپیوتەر بیكەرەوە

یەک شەممە, 15 تەمموز 2018 08:23


لەدوای ئەوەی زنجیرەیەك خۆپیشاندان بەشێك لە شاروشارۆچكەكانی عێراقی گرتەوە، بەبڕیارێكی حكومەتی عێراق تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان ڕاگیران و لەئێستادا بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بەجێبەجێكردنی ئەم هەنگاوانەی خوارەوە دەتوانن لەڕێگای كۆمپیوتەرەوە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بكەنەوە:

 


یەكەم/ براوسەری گۆگڵ كرۆم بكەرەوە و لە ئەدرێس باری كرۆم ئەم دێڕە بنووسە:

https://chrome.google.com/webstore

 

 

دووەم/ لە شوێنی گەڕان (search) بنوسە free vpn hola ، لینكی فی ڤپن هۆلایە:

https://chrome.google.com/webstore/search/free%20vpn%20hpla

 

 

سێیەم/ خشتەیەكت بۆ دەكرێتەوە لەسەر خشتەكە كلیك لە ADD TO CHROME دەكەی لەبەرامبەر Unlimted free vpn –hola دەكەیت و دواتر بەرنامەكە داونلۆد دەبێت و ڕێكی بخە. دواتر وەك ئەم وێنەیەی‌ خوارەوە IPی‌ وڵاتەكەت دەگۆڕیت بە IPی‌ وڵاتێكی‌ تر و لەكاتی كردنەوەی تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان داوای كۆدت لێ دەكات بۆ ژمارە موبال یاخود بۆ ئێمێلەكەت و دواتر دەتوانیت تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەكار بهێنیت.

 

 

 

چوارەم/ دواتر وەك ئەم وێنەیەی‌ خوارەوە IPی‌ وڵاتەكەت دەگۆڕیت بە IPی‌ وڵاتێكی‌ تر و لەكاتی كردنەوەی تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان داوای كۆدت لێ دەكات بۆ ژمارە موبال یاخود بۆ ئێمێلەكەت و دواتر دەتوانیت تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەكار بهێنیت.

 

 

 

 

 

 

سەلام بێستانسوری