وەزارەتی تەندروستی چوار هەزار كەس بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێنێت

سێ شەممە, 17 تەمموز 2018 06:29


وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: وەزارەتی تەندروستی شوێنی نزیكەی چوار هەزار پزیشك و كارمەند بەدامەزراندنی گرێبەست پڕ دەكاتەوە كە مۆڵەتی بێ موچەیان وەرگرتووە.

 

د.ڕێكەوت حەمە ڕەشید وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند: تاوەكو ئێستا نزیكەی چوار هەزار پزیشك و كارمەند لە وەزارەتی تەندروستی مۆڵەتی بێ موچەیان وەرگرتووە یاخود وازیان لە دەوام هێناوە.

 

هەروەها ووتیشی: وەك وەزارەتی تەندروستی پڕۆژەیەكمان بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرزكردووەتەوە كە شوێنەكانیان بە دامەزراندنی گرێبەست پڕ بكەینەوەو چاوەڕێی وەڵامی ئەوانین.

 

لەسەر چۆنیەتی دامەزراندنی ئەو چوار هەزار كەسە، د.ڕێكەوت حەمە ڕەشید ووتی: هەر كاێك ئەنجومەنی وەزیران وەڵامی داینەوە ئەو كات لەڕێگای دابەشكردنی فۆڕمەوە بەپێی پێویستی نەخۆشخانەو بنكەكان لەسەر بنەمای بڕوانامەو كاری خۆبەشی گریبَەستەكان دەكەین.

 

 

 

 

س ب