حكومەتی هەرێم زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەكات

چوار شەممە, 18 تەمموز 2018 07:11

 

بریكاری وەزارەتی شارەوانیی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: بڕیارێك بۆ دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و كەس و كاری شەهیداندا دەركراوەو چاوەڕوانی تەرخانكردنی زەویەكانین.

 


بەگوێرەی هەواڵێكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، خەسرەو كەمال بریكاری وەزارەتی شارەوانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان راگەیاند: زەوی بەو كەسانە دەدرێت كە پێشووتر فەرمانی كۆنیان ھەیە و پێیان نەدراوە.

 

هەروەها ووتیشی: بەشێكی زۆر لەفەرمانبەران فەرمانی زەوی وەرگرتنیان ھەیە، بەڵام بەھۆی نەبوونی زەویی دیاریكراو لە ھەندێك شارەوانی زەوییەكانیان پێ نەدراوە، ئێستا ھەوڵی جدی دەدرێت بۆ تەرخانكردنی زەوی بۆ ئەو كەسانە.

 

ئەوەشی خستەڕوو: لەئێستادا فەرمان دەرچووە بۆ پێدانی زەوی بە بنەماڵەی شەھیدان و نووسراوەكە ئاڕاستەی شارەوانییەكان كراوە بۆ جێبەجێكردنی فەرمانەكە و دابەشكردنی زەوی.

 

 

 

س ب