نێچرڤان بارزانی سەنتەری مەشق و پەرەپێدانی وەزارەتی كارەباى كردەوە

چوار شەممە, 18 تەمموز 2018 12:02

ئەمرۆ سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەمیانەی كردنەوەی سەنتەری مەشق و پەرەپێدانی وەزارەتی كارەبادا رایگەیاند لەهەموو بوارەكانی حكومەتدا چاكسازی دەكەین و داواش لەلایەن كوردستانیەكان دەكەم بەشداری گفتو گۆكانی پێكهێنانی حكومەتی داهاتوی عێراق بكەن.


نێچرڤان بارزانی،سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمرۆچوارشەممە 18/7/2018 سەنتەری مەشق و پەرەپێدانی وەزارەتی كارەبای كردەوە كە تایبەتە بە شێوازی پێدانی كارەبا بە كارت.


سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەمیانەی كردنەوەی سەنتەرەكەشدا بە ڕۆژنامەنوسانی راگەیاند"لەهەموو بوارەكانی حكومەتدا چاكسازی دەكەین وبەپشتیوانی خەڵك و پێشمەرگەش رۆژە سەختەكان تێ دەپەرێنین"


نێچرڤان بارزانی، وتیشی" ڕۆژە سەختەكان خەریكە تێ دەپەڕن و ئاسۆیەكی گەش دەێتە ئاراوە و داواش لەلایەن كوردستانیەكان دەكات بەشداری گفتو گۆكانی پێكهێنانی حكومەتی داهاتوی عێراق بكەن وئامادەشین هەموو هەنگاوێك بنێین لەگەڵ عێراق بۆڕوبەڕوبونەوەی تیرۆر و ئامانجی سەرەكیشمان بەدەستهینانی شەراكەتێكی راستەقینەیە لەگەڵ عێراق "


أ.س