وەزیری پەروەردە: مۆچەخۆرانی پەروەردە لەیەك مانگدا دوو موچە وەردەگرن

پێنج شەممە, 19 تەمموز 2018 08:48

 

وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: لەماوەی كەمتر لە مانگێكدا موچەخۆرانی وەزارەتی پەروەردە دوو موچە وەردەگرن.

 

پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند: بەهۆی ئەوەی گۆڕانكاری لە خشتەی پێدانی موچەی وەزارەتی پەروەردەدا كرا، مامۆستایان لەماوەی كەمتر لە مانگێكدا دوو موچە وەردەگرن.

 

هەروەها ووتیشی: سەرەتای مانگی داهاتوو خشتەیەكی تری موچە ڕادەگەیەندرێت و وەزارەتی پەروەردەش خراوەتە دووەم وەزارەت لە لیستی وەرگرتنی موچەدا.

 

سەبارەت بەدەرماڵەی‌ هاندانی‌ مامۆستایان ئەوەی خستەڕوو: ئەگەر دۆخی‌ دارایی حكومەت باشتر بێت ئەوا دەرماڵەی‌ هاندان بۆ مامۆستایان خەرج دەكرێت.

 

 

 

 

س ب