بری سێ ملیۆن دینار به‌خانه‌نشینان ده‌درێت

19/07/2018 - 14:47 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

بانكی رەشیدی عێراقی ئاشكرای ده‌كات  له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا  لەڕێگەی لقەكانییەوە لە بەغداو شاره‌كانی تری عێراق دەست دەكرێت  بە پێدانی پێشینەیەك واته‌ (سولفه‌) بە خانەنشینان بەبڕی (سێ)  ملیۆن دینار، به‌گوێره‌ی چه‌ند مه‌رج و رێكارێكی دیاریكراو .

بانكی (رەشید) له‌ راگه‌یاندراوێكدا ئه‌مرۆ پێنج شه‌مه‌ ئاشكرای كردوه‌  لەهەنگاوی یەكەمدا پێشینەیەك ( سولفه‌ )  بەبڕی سێ ملیۆن دینار بەو خانەنشینانە دەدەن كە موچە بەدەستی وەردەگرن ، دوای  ئەوەی گرێبەستیان لەگەڵ كۆمپانیایەكی دڵنیایی كرد، پێشینه‌كه‌ به‌گوێره‌ی چه‌ند مه‌رج و رێكارێكی دیاری كراو ده‌درێت به‌ خانه‌نشینانه‌كان .

له‌هه‌مان كاتدا ئه‌وه‌شی دووپات كردۆته‌وه‌  دواتر  پێشینە به‌و  خانەنشینانە دەدرێت كە موچەكانیان لەڕێگەی (كی كارد) ەوە وەردەگرن،  به‌ڵام ده‌بێت  كارتەكانیان  بۆ( ماستەر كارد) بگۆرن .

 ن.ش