بەشەخۆراکی دوو مانگ دابەش دەکرێت

پێنج شەممە, 19 تەمموز 2018 12:36

به‌شه‌ خۆراكی دوو مانگی هاوڵاتیان لە هەرێمی کوردستان دابه‌شده‌كرێت و به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای خۆراك له‌سلێمانیش جۆری مادده‌كان ئاشكراده‌كات.

 

شه‌وكه‌ت محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای خۆراك له‌سلێمانی ڕایگەیاندووە، "به‌شه‌خۆراكی مانگه‌كانی (4و 5) گه‌یشتۆته‌ سلێمانی و له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا دابه‌شده‌كرێت به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا".

وتیشی:"جۆری مادده‌كان له‌ئێستادا ته‌نها شه‌كرو زه‌یته‌و به‌منزیكانه‌ دابه‌شی‌ ده‌كه‌ین".

ڕاشیگەیاندووە "دابه‌شكردنی ئه‌و به‌شه‌خۆراكانه‌ش په‌یوه‌سته‌ به‌وه‌ی پشكنینیان بۆ بكرێت و له‌پكشنین ده‌ربچن، هه‌ركاتێكیش ئه‌وكاره‌ كرا، به‌دڵنیاییه‌وه‌ ده‌ستده‌كرێت به‌دابه‌شكردنی".


f.q