دایك و كچێك لەدوكان خنكان

هەینی, 20 تەمموز 2018 17:44

 

 

ئەمڕۆ هەینی لەدەریاچەی دوكان دایك و كچێك بەهۆی نەزانیەوە لەناو دەریاچەكە خنكان و هەر ئەمڕۆش تەرمەكانیان دەرهێندران.

ئەو دوو هاوڵاتییە دانیشتووی قەزای دوكان بوونەو بۆ مەبەستی مەلەكردن روویان كردۆتە دەریاچەكە، بەڵام بەهۆی نەزانیەوە هەردووكیان كە دایك و كچەكەی بوونە خنكاون.

دوای رووداوەكەش تیمەكانی مەلەوانی توانیان تەرمەكان بدۆزنەوەو رەوانەی نەخۆشخانەی دوكان كران و پاشان رەوانەی پزیشكی دادوەری سلێمانی كران.

 

 

ئـ . كـ