سەفین دزەیی: پێویستە حكومەتی عێراق داواكاری خۆپیشاندەران جێبەجێ بكات

21/07/2018 - 14:07 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

وتەبێژی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت پێویستە حكومەتی هەرێم داواكاریە ڕەواكانی خۆپیشاندەرانی عێراق جێبەجێ بكات، ئەم وتانەی وتەبێژی حكومەتی هەرێم لەكاتێكدایە، ماوەی چوار ساڵە دەیان چین و توێژی هەرێم سەدان جار لەسەر شەقامەكان مانگرتن و خۆپیشاندانیان ئەنجام داوە و هیچ كام لە داواكاریەكانیشیان جێبەجێ نەكراوە.


سەفین دزەیی لە لێدوانێكیدا بۆ كەنالی ڕوداو ووتی: پێویستە حكومەتی عێراق بە زوترین كات داواكاریە هەنوكەییەكانی خۆپیشاندەران جێبەجێ بكات.


سەفین دزەیی ڕەخنەی لە لێدوانی موقتەدا سەدر گرت بۆ وەستاندنی گفتوگۆكانی حكومەت و ووتی: ناكرێت حكومەت ئیفلیج بكرێت، بەڵكو شانبەشانی گفتوگۆكان پێویستە داواكاریەكنیش جێبەجێ بكرێت.