مه‌رجی دامه‌زراندنی 44هه‌زار فه‌رمانبه‌ری كۆمسیۆن ئاشكرا ده‌كرێت

شەممە, 21 تەمموز 2018 11:15

ت

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی و هه‌ڵبژاردنه‌كان و راپرسی مه‌رجه‌كانی ئاشكرا كرد سه‌باره‌ت به‌دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ران بۆیه‌كه‌م رۆژی هه‌ڵبژاردنی (30) ئه‌یلولی په‌رله‌مانی كوردستان .

 له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی دامه‌زراندنی زیاتر له‌ (44) هه‌زار فه‌رمابنه‌ر بۆسه‌ر سندوقی ده‌نگدان ژماره‌یه‌ك مه‌رجی دیاری كردوه‌ و سایتی دوارۆژ مه‌رجه‌كانی به‌م شێوه‌یه‌ ئاشكرا كردووه‌ :

  • به‌رێوبه‌ری وێستگه‌ و بنكه‌ پێویسته‌ بروانامه‌ی به‌كالۆریۆسی هه‌بێت
  • ئه‌گه‌ر پێشكه‌شكار به‌كالۆریۆسی له‌ یاسا هه‌بێت چانسی وه‌رگرتنی زیاتر ده‌بێت
  • پۆستی به‌رێوبه‌ری وێستگه‌ و بنكه‌ به‌ره‌و خوار وات كارمه‌ندی ئاسایی نابێت بروانامه‌ی له‌ ناوه‌ندی كه‌متر بێت
  • ده‌مه‌زراندن به‌شێوه‌ی تیروپشكی ئه‌لیكترۆنی ده‌بێت دوای هه‌بوونی مه‌رجه‌كان
  • كارمه‌ند بری (120) هه‌زار دیناری عێراقی وه‌رده‌گرێت بۆیه‌ك رۆژ
  • مه‌رجی ته‌مه‌ن و ره‌گه‌زی نێر و مێ ره‌چاوناكرێت له‌ دامه‌زراندنی كارمه‌ندا.

ن.ش