وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن : تائێستا هیچ واده‌یه‌ك بۆكردنه‌وه‌ی تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان دیار نیه‌ و به‌رنامه‌ی vpn باش نیه‌

شەممە, 21 تەمموز 2018 12:02

لەگەڵ دروستبوونی خۆپیشاندانەکان لە شارەکانی باشور، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق بڕیاریدا بە داخستنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی فەیسبووک وتویتەر و ئینستاگرام، هاوڵاتیانیش (VPN) بەکاردەهێنن بۆ شکاندنی ئەو کۆدانەو بەهۆیەوە تۆڕەکان دەکرێنەوە. وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمیش ئاشكرای ده‌كات تا ئێسا هیچ واده‌یه‌ك نیه‌ بۆ كردنه‌وه‌ی تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان .

(ئومید محەمەد) وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم رایگەیاند: بە پێی توێژینەوەکان بەکارهێنانی(VPN) لە لایەن هاوڵاتیانەوە هەرچەندە پاسۆرد شکێنە و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکاتەوە، بەڵام ئەو بەرنامەیە  باش نییە.

 

به‌رپرسه‌كه‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ ئاماژەشی بەوەداوه‌ ئەگەر هاوڵاتیان بە فری بەرنامەکە بەکاربهێنن و نەیکڕن، هەموو نهێنیەکانی ناو مۆبایلەکەنیان دەکەوێتە لای ئەو کۆمپانیایە، بەڵام ئەگەر بە پارە بێت کێشەی نییە، هەرچەندە هاوڵاتیان گوێ بەوە نادەن و بەشێوەیەکی بەرفراوان بەکاریدەهێنن.

وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی گه‌یاندن ئه‌وه‌شی بۆخه‌ندان ئاشكرا كردوه‌  تا ئێستا هیچ وادەیەک بۆ کردنەوەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دانەنراوەو ئەوان بەردەوام لەگەڵ حکومەتی عێراق لە پەیوەندیدان بۆ کردنەوەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان. 

لەگەڵ دروستبوونی خۆپیشاندانەکان لە شارەکانی عێراق وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بڕیاریدا بە داخستنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی فەیسبووک وتویتەر و ئینستاگرام، ئەو بڕیارە هەرێمی کوردستانیشی گرتەوە.