هێرشکراوەتە سەر دوو پێشمەرگە و لێیاندراوە

شەممە, 21 تەمموز 2018 12:24

لە خاڵێکی پشکنینی هێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرای سەر بە سوپای عێراق لەقەزای خورماتوو، دوو پێشمەرگە بەهۆی ناسنامەکەیانەوە ئازار و ئەشکەنجە دراون ، بەرپرسی راگەیاندنی  قایمقامیتی خورماتوو ئاشكرای ده‌كات لبه‌هۆی  ئەوەی پێشمەرگە بوون و ئاڵای کوردستان لەسەر پێناسەکانیان هەبووە لە بازگەیەکی پشکنین لە خوورماتوو هێرشکراوەتە سەر دوو پێشمەرگە و لێیاندراوە.

(محەمەد فایەق) ڕایگەیاند : لە کاتژمێر (١٠:٣٠) خولەکی شەوی ڕابردوو دوو پێشمەرگە بە ناوەکانی (م. ی. ح) کە لەدایکبووی ساڵی ١٩٨١ و (ف.ص.ق) کە لەدایکبووی ١٩٩٠یە چونەتە بازگەی پشکنینی هێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێراو دوای ئەوەی داوای پێناسیان لێدەکەن سوکایەتی با ئاڵای کوردستا دەکەن و دەڵێن ئەوە ئاڵای وڵاتی میسرە، و ئەوانیش پێی دەڵێن کە ئەوە ئاڵای کوردستانە.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی  قایمقامیەتی خوورماتوو ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌  دوای ئه‌وه‌ی چه‌كداره‌كانی بازگه‌ داوای ناسنامه‌یان له‌ پێشمه‌رگه‌كان كردوه‌، ئەوانیش ناسنامەی پێشمەرگایەتییان پیشانداوە، دواتر یەکێک لە چەکدارەکانی خاڵی پشکنینی بەرپەرچدانەوەی خێرا بە گاڵتەپێکردنەوە وتویەتی، "ئەو ئاڵایەی کە لەسەر پێناسەکەتە، ئاڵای میسرە؟یەکێک لە پێشمەرگەکان وەڵامی داوەتەوە و وتویەتی نەخێر ئەوە ئاڵای کوردستانە، هەر بەو هۆیەوە چەکدارانی بەرپەرچدانەوەی خێرا کەتوونەتە گیانی پێشمەرگەکان تا دەتوانن لە هەردوو پێشمەرگەکە دەدەن و سوکایەتییەکی زۆریان پێدەکەن.

 ن.ش