خانەقین.. بەهۆی دەستڕێژی گوللەوە کەسێک گیانی لەدەست دا

شەممە, 21 تەمموز 2018 13:00

شەوی رابردوو، ژمارەیەک چەکدار، دەستڕێژی گوللەیان لە هاووڵاتییەک کرد، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە، ئەمڕۆ گیانی لەدەست دا.

 

محەمەد فایق، بەپرسی پێشووی راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، لە ئەکاونتی تایبەتیی خۆی، لە تۆری کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵاوی کردووەتەوە، کە کاتژمێر 9:45 خولەکی شەوی رابردوو 20 لەسەر 21\7\2018، لە گوندی مەردانی سەر بە شارۆچکەی خانەقین، ژمارەیەک چەکداری نەناسراو، دەستڕێژی گوللەیان کردە سەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتی رەحمان نەجم عەلی، تەمەن 41 ساڵ، لە ئەنجامدا بریندار بوو.

 

بەپرسی پێشووی راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە، ئەمڕۆ شەممە 21\7\2018، ئەو هاووڵاتییە گیانی لەدەست دا.


f.q