له‌باره‌ی زیاد كردنی موچه‌ی كه‌مئه‌ندامان و پێداویست تایبه‌ت رونكردنه‌وه‌ ده‌درێت

شەممە, 21 تەمموز 2018 13:07

به‌رێوبه‌ری پلان دانان له‌وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی  ئاشكرای دەكات مووچەی خاوەن پێداویستی تایبەت وەكو خۆیەتی دەستكاری نەكراوە ، دووپاتیشی كرده‌وه‌ تا ئێستا نزیكه‌ی (100) هه‌زار كه‌س مووچه‌ی كه‌مئه‌ندامانیان هه‌یه‌ .

(ئارام حاتەم) بەڕێوەبەری پلاندانان لە وەزارەتی كار و کاروباری کۆمەڵایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان  رایگەیاند: مووچەی خاوەن پێداویستی تایبەت زیاد نەكراوە بۆ( 150) هەزار دینار، بەڵكو وەكو مانگی پێشووترە بەشێكیان( 90 )هەزار دینارە و بەشێكی تریشیان( 120) هەزار دینارە، وه‌ لە هەوڵدان بۆ مانگەكانی داهاتوو مووچەی كەمئەندامان بەگشتی (100 ) هەزاری و (150) هەزار دیناری بێت.

به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كار ئه‌وه‌شی راگه‌یاند : لە كۆبونەوەكانمان لەگەڵ وەزارەتی دارایی باسی زیادكردنی مووچەی خاوەن پێداویستی تایبەت كراوە، ئێستاش پڕۆسەی دووبارە پشكنینەوە كۆتایی هاتووە بۆیە ئاسانترە مووچەكانیان زیاد بكرێت و هەوڵیش بۆ ئەوە دەدەین، ئەو کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەتیانەی كە فەرمانبەرنین مووچەكانیان( 90 هەزار دینار بوو كرایە، (120 )هەزار دینارو ئەوانەشی كە فەرمانبەرن 90 هەزار دینار وەردەگرن.


ئەو بەرپرسەی وەزارەتی كار ئه‌وه‌شی بۆ باسنیوز ئاشكرا كردوه‌ ، ئێستا نزیكی 100 هەزار كەس مووچەی كەمئەندامیان هەیە و بڕیاریشە لەو هەفتەیە وردەكاری لیژنەكانی دووبارە پشكنینەوەی كەمئەندامان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئاشكرا بكرێت.

 ن.ش