كۆمسیۆن له‌راگه‌یاندراوێكدا ناو و شوێنی بنكه‌كانی نوێكردنه‌وه‌ی ده‌نگده‌ران ئاشكرا ده‌كات

شەممە, 21 تەمموز 2018 15:04

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم ناونیشانی بنكەكانی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەولێر و هەڵەبجە بڵاودەكاتەوە.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە دوا وادە بۆ نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان (28)ئابی داهاتووه‌ 

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ بریاره‌  30ی ئەیلولی ئەمساڵ هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی كوردستان ئەنجام بدرێت، كە لە ماوەی ڕابردوودا پەرلەمان دوو وەرزی یاسادانانی بۆ خۆی درێژكردەوە.

ناونیشانی بنكەكانی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان.