هێرشێكی چەكداری كرایە سەر باڵەخانەی پارێزگای هەولێر

23/07/2018 - 08:40 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

بەهۆی رووداوێكەوە لەنزیك پارێزگای هەولێر، هێزەكانی پۆلیس و ئاسایش ناوچەكەیان گەمارۆداوە.

بەپێی زانیارییەكانی سەرچاوە هەواڵییەكان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو چەكدار هێرشیان كردۆتە سەر باڵەخانەی پارێزگای هەولێرو تەقە روویداوەو پۆلیسێك زامداربووە، ئەوەش بەپێی وتەكانی جێگری پارێزگاری هەولێر.

هاوكات دوای رووداوەكەش هێزەكانی پۆلیس و ئاسایشی دەگەنە شوێنی رووداوەكەو ناوچەكە گەمارۆ دەدەن.

 

 

ئـ . كـ