وەزارەتی ئەوقاف وادەی دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی ڕاگەیاند

شەممە, 04 ئاب 2018 06:03

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، دەزگا فەلەكناسییەكان یەكەم رۆژی جەژنیان دیاریكردووە.

نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێمی كوردستان، راگەیاند: “زۆربەی دەزگا فەلەكناسییەكان رۆژی 21 یان 22ـی ئابیان وەك یەكەم رۆژی جەژنی قوربان دیاریكردووە”.

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف باسی لەوەشكرد، كە هێشتا سعودیە بەشێوەیەكی فەرمی هیچ رۆژێكی وەك یەكەم رۆژی جەژنی قوربان رانەگەیاندووە، بەڵام زۆربەی پێشبینییەكان بۆ ئەوەن 21 یان 22ـی ئەم مانگە جەژن بێت.