وێنە... بچوكترین حاجی كورد لە فەریزەی حەجی ئەمساڵ

یەک شەممە, 05 ئاب 2018 08:36

 

كوردیو – سلێمانی

لە بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجی ئەمساڵدا كەم تەمەنترین هاوڵاتی دانیشتوی شاری سلێمانیە كە تەمەنی تەنها 17 ساڵەو لە شوێنی باوكی دانراوە.

 

 


عەبدوڵا سەعید سیاگوێزی بەرپرسی كۆمپانیای سەماوات بە كوردیوي ڕاگەیاند: كەم تەمەنترین حاجی ئەمساڵ گەنجێكە بە ناوی یوسف ئاوات عبدالله و دانیشتوی شاری سلیمانیەو لە ساڵی 2001 لە دایك بووە.

 

هەروەها ووتیشی: ئەو گەنجە خراوەتە شوێنی باوكی چونكە باوكی كۆچی دوای كردوەو تەنها ئەم كوڕە تاقانەشی هەبوە.

 

 

 

 

س ب