سبه‌ی موچه‌ی ئه‌م شوێنه‌ دابه‌ش ده‌كرێت

یەک شەممە, 05 ئاب 2018 10:27

بەبێ‌ بڵاوكردنەوەی هیچ خشتەیەكی موچە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە 2018/8/5 موچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشكراو وابڕیارە پێش جەژن سەرجەم وەزارەتەكان تەواو بكرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەبێ‌ هیچ ڕاگەیەنراوێكی پێشوەخت دابەشكردنی موچەی مانگی پێنجی دەستپێكردووە.

سەرچاوەیەك لەوەزارەتی دارایی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ موچەی دیوان و لیواكانی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە دابەشكراوە”. رۆژی دووشەممەش هێزەكانی حەفتاو هەشتا موچە وەردەگرن .

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه‌:رۆژی سێشەممە وەزارەتی پەروەردە و رۆژی چوار شەممە وەزارەتی تەندروستی و رۆژی پێنج شەممەش وەزارەتی دارایی.

 

هونه‌ر بانه‌گوڵانی