هاتووچۆی هه‌ولێر رونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌دات

یەک شەممە, 05 ئاب 2018 11:56

به‌رێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر له‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاشكرای ده‌كات كاتژمیر 30و8ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ له‌ناو سه‌نته‌ری قه‌زای ده‌شتی هه‌ولیر(بنه‌سلاوه‌ ) وه‌له‌نزیك بازاری سه‌ره‌كی قه‌زایه‌كه‌ ئوتومبلیكی جۆری شۆڤرلیت ئۆپترا كه‌گه‌نجیكی سه‌ر گه‌رم لیی ده‌خوری به‌خیراییه‌كی زۆره‌وه‌ خۆی كیشا به‌ئوتومبیلیكی وه‌ستاو كه‌له‌جۆری هیوندای. 
له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌ ، وه‌له‌ئه‌نجامی روداوه‌كه‌ شوفیره‌ گه‌نجه‌كه‌ زامداربو له‌گه‌ل زیانیكی مادی زۆر كه‌به‌ر هه‌ردووك ئوتومبیل كه‌وت
لیره‌وه‌ بانگه‌وازیك بۆدایكان وباوكان ده‌كه‌ین كه‌زیاتر ئاگاداری كوره‌ هه‌رزه‌كاره‌كانیان بن وه‌چاودیریان بكه‌ن وه‌بزانن كه‌چۆن لیخورین ده‌كه‌ین ، وه‌ناكریت به‌وه‌ خۆیان هه‌لخه‌له‌تینن كه‌وا ریگایه‌كان خراپن وه‌كوره‌كانی ئه‌وان بی تاوانن، چونكه‌ هه‌ر له‌م روداوه‌ هه‌ر كه‌سیك سه‌یری وینه‌كان بكات وقه‌ره‌بالغی بازاری بنه‌سلاوه‌ بینیته‌ پیش چاوی خۆی، ده‌زانیت كه‌ئه‌وه‌ به‌چ خیراییه‌ك بوه‌ ئه‌م لیخورینه‌، وه‌چ مه‌ترسیه‌كی دروستكردوه‌.