شێركۆ جه‌وده‌ت: ئه‌وه‌ی دیلۆیت كردویه‌تی خزمه‌ت به‌ شه‌فافیه‌تی نه‌وت ناكات

یەک شەممە, 05 ئاب 2018 13:23

دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای دیلۆیت له‌سه‌ره‌تایی ئه‌م مانگه‌ راپۆرتی دووه‌می ساڵی رابردووی له‌خه‌رجی و داهاتی نوتی هه‌رێمی كوردستان بڵاو كرده‌وه‌، په‌رله‌مانتارێكی یه‌كگرتوو و سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌ سازی و وزه‌ ئاشكرای ده‌كات ئێمه‌ دوو تێبینیمان له‌سه‌ر ئه‌م راپۆرته‌ هه‌یه، دووپاتی ده‌كاته‌وه‌ ئه‌وه‌ی كۆمپانیاكه‌ كردویه‌تی ته‌نیا داتاكانی بڵاوكردۆته‌وه‌ ئه‌مه‌ش خزمه‌ت به‌ شه‌فافیه‌تی نه‌وت ناكات .

 (د شێركۆ جه‌وده‌ت )ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌كوردیوی راگه‌یاند: چه‌ندین جار بۆ پرسی شه‌فافیه‌تی نه‌وت وه‌زیری سامانه‌ سروشتیه‌كانی هه‌رێمی كوردستانمان بانگێشتی په‌رله‌مان كراوه‌، به‌ڵام تا ئێستا ئاماده‌ نه‌بووه‌ .

 سه‌باره‌ت به‌راپۆرته‌كه‌ی كۆمپانیایی دیلۆیت، سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه‌ و سامانه‌ سروشتیه‌كان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، ئێمه‌ دوو تێبینی گرنگمان له‌سه‌ر راپۆرتی ئه‌م كۆمپانیایه‌ هه‌یه‌، یه‌كه‌میان : ئه‌وه‌یه‌ كۆمپانیاكه‌ كه‌مووكوری و كێشه‌كانی نه‌وت و شه‌فافیه‌تی نه‌وت بخاته‌ روو، كه‌ كێشه‌كان چین و چۆن چاره‌سه‌ر كراون، ئه‌وه‌ی كۆمپانیاكه‌ كردویه‌تی ته‌نیا داتاكانی بڵاوكردۆته‌وه‌ ئه‌مه‌ش خزمه‌ت به‌ شه‌فافیه‌تی نه‌وت ناكات .

 دووه‌میان : ئه‌و داتایانه‌ی بڵاو ده‌كرێنه‌وه‌ كۆنن و ناتوانرێت بڕی داهات و فرۆشتنی نه‌وت له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا به‌راورد بكرێت، چونكه‌ ئه‌و كات نرخێك بوون و ئێستا نرخێكی تره‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ پێویست بوو له‌ كاتی خۆیدا له‌كۆتایی شه‌ش مانگدا ئه‌م داتایانه‌ بڵاوبكرابوایه‌وه‌ نه‌ك له‌ دوای ساڵێك ئینجا داتا و زانیاریه‌كان ئاشكرا بكرێت .

ن.ش