چه‌ند شه‌قامێكی سه‌ره‌كی سلێمانی داده‌خرێت

پێنج شەممە, 09 ئاب 2018 12:47

سه‌رۆكایه‌تی‌ شاره‌وانی‌ سلێمانی‌ داخستنی‌ سێ شەقامی ناو بازاڕی سلێمانی بە ڕووی شۆفێراندا ڕاگه‌یاند

زه‌رده‌شت ره‌فیق به‌رێوه‌به‌ری‌ به‌شی‌ راگه‌یاندنی‌ شاره‌وانی‌ سلێمانی "شاره‌وانی‌ ئه‌مشه‌و سێ شەقامی ناو شاری سلێمانی قیری ڕەش دەکات بەو هۆیەوە شەقامەکان دادەخرێت".

زه‌رده‌شت ره‌فیق به‌رێوه‌به‌ری‌ به‌شی‌ راگه‌یاندنی‌ شاره‌وانی‌ سلێمانی، ڕایگه‌یاندووه‌  سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی ئه‌مشه‌و شه‌قامی(كاوه‌، ئاسۆی ده‌لاك و به‌رخانه‌قا) قیری ره‌ش ده‌كات و سبه‌ینێ له‌كاتژمێر 6به‌یانییه‌وه‌ ده‌س ده‌كات به‌قیرتاوكردن، بۆیه‌ شه‌قامه‌كان به‌ڕووی شۆفێراندا داده‌خرێن و هاتووچۆی تێداناكرێت بۆ ئاگاداری هه‌موولایه‌ك.


f.q