شه‌ره‌كه‌ی قه‌زای رواندز به‌رده‌وامه‌ و كوژرا و برینداری زیاتر هه‌یه‌

پێنج شەممە, 09 ئاب 2018 14:08

دوای ئەوەی ئەمڕۆ پێنجشەممە هاوڵاتیەكی دانیشتوی گوندی بنمێردە  سەر بە قەزای رەواندز كوژرا و كه‌سێكی تریش بریندار بوو  به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌،  كەسوكاری كوژراو و بریندارەكە لەگەڵ بكەرانی ڕووداوەكە جارێكی دیكە ڕووبەڕووی یەك بوونەوە و تاكو ئێستاش شەڕ بەردەوامە و ژمارەی كوژراو و بریندارەكان گەیشتۆتە پێنج كەس. 

(رائید سەعدون هاودیانی )  وتەبێژی پۆلیسی سۆران  رایگەیاند: شەڕی نێوان ئەو دوو بنەماڵەیە لە گەروی بنمێردە لە سنوری رواندز بەردەوامە و هێزەكان سەرقاڵی هێوركردنەوە و كۆنتڕۆڵكردنی شەڕەكەن و هەردوو بنەماڵە بەرامبەر یەكتر وەستاونەتەوە و تەقە لەیەكتر دەكەن". 

ئه‌وه‌شی بۆدوارۆژ ئاشكرا كردوه‌  لەسەرەتادا هاوڵاتییەك كوژرا و برایەكیشی بریندار بوو، دواتر شەڕ لە نێوان هەردوو بنەماڵەكە دەستیپێكردەوە و لە ئێستادا ژمارەی كوژراو و بریندارانی شەڕەكە گەیشتۆتە پێنج كەس، سێ كەس كوژراون و دوانی دیکەش برینداربوون.

 به‌پێى زانیارییه‌كان كورژراوه‌كانى دواى روداوى  كوشتنى یه‌كه‌م  له‌خانه‌واده‌ى  ئه‌و كه‌سه‌ن كه‌ به‌یانى ئه‌مڕۆ كوژراوه‌. 

ن.ش