ژنێکی تەمەن ھەژدە ساڵ مێردەکەی خۆی کوشت

هەینی, 10 ئاب 2018 11:36

 

لە گەرەکی ئازادی شاری کەرکووک ژنێکی تەمەن ھەژدە ساڵ بەفیشەک ھاوژینەکەی خۆی دەکوژێت و هەڵدێت، دواتر لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیر کراوە.

عەقید ئەفرسیاو کامیل وەیس، وتەبێژی پۆلیسی کەرکووک رایگەیاندوە: "ژنێک بەناوی ف-ئ کە لەدایکبووی ساڵی 2000ـە لەماڵەکەی خۆی بە فیشەک ھاوژینەکەی دەکوژێت و ھەڵدێت".

عەقید ئەفراسیاو کامیل ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: "دوای زانینی روداوەکە و ئاگادارکردنەوەی بازگە و دەزگا ئەمنییەکان، ھێزەکانی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان لە شارۆچکەی چەمچەماڵ ژنەکە دەستگیردەکەن و بڕیارە رادەستی پۆلیسی کەرکووکی بکەنەوە".

بەوتەی وتەبێژی پۆلیسی کەرکووک: "ژنەکە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە، بەڵام ھێشتا روون نەبووەتەوە کە بۆچی ھاوژینەکەی کوشتووە".