بەرپرسێكی باڵای ئەمریكا سەردانی مزگەوتێكی هەولێر دەكات

هەینی, 10 ئاب 2018 11:47

كونسوڵی گشتی ویلاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە هەولێر سەردانی مزگەوتی جەلیل خەیات-ی كرد و دەربارەی ئایینی ئیسلام لە كوردستان و گرنگی گیانی یەكترقبوڵكردن و پێكەوەژیانی نێوان كۆمەڵگە ئایینیەكانی هەرێمی كوردستان گفتوگۆی كرد.

كونسوگەری گشتی ویلاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە هەولێر لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ هەینی 10-8-2018 ستیڤان فەیگن، كونسوڵی گشتی سەردانی مزگەوتی جەلیل خەیات-ی كرد و لەوێ دەربارەی ئایینی ئیسلام لە كوردستان گفتوگۆی كرد.

ڕاشیگەیاندووە، لەو سەردانەیدا لەگەڵ مامۆستایانی ئاینی و بەرپرسانی وەزارەتی ئەوقاف باسیان لە گرنگی گیانی یەكترقبوڵكردن و پێكەوەژیانی نێوان كۆمەڵگە ئایینیەكانی هەرێمی كوردستان كرد.