سولفەیەکی 3 ملیۆن دیناری بەخانەنشینان دەدرێت

سێ شەممە, 14 ئاب 2018 07:30
خەرجکردنی پێشینەی سێ ملیۆن دیناری بەسەر ژمارەیەکی دیکە لەخانەنشینانی مەدەنی و  سەربازیی دەستی پێکردو بانکی ڕافیدینی عیراقیش ڕایگەیاند، "پارەکە لەڕێگەی کارتی ئەلیکترۆنی تایبەتەوە پێیاندەدرێت". 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی بانکی ڕافیدەین ئاشکرایکردوە، "دەستکراوە بەخەرجکردنی ئەو سولفەیە بەسەر دوو ھەزارو ٥٠٢ خانەنشینی مەدەنی و ھەزراو ٥٧١ خانەنشینی سەربازیدا".

ئاماژە بەوەشکراوە، "خەرجکردنی پێشینەکە بڕەکەی سێ ملیۆن دینارەو لەڕێگەی نامەیەک بۆ مۆبایلەکەی ئاگاداردەکرێتەوە ئەوەش دوای تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان ئەو پێشینەیان پێدەدرێت".

ئەوەش ڕاگەیەنراوە، "پێویستیشە کەسەکە ھەڵگری کارتی ئەلیکترۆنی تایبەت بەموچە بێت، ئەوکات سودمەند دەبێت لەوەرگرتنی پێشینەکە".