" هەرێمی كوردستان 500 ملیار دۆلار قەرزداری بەغدایە"

چوار شەممە, 15 ئاب 2018 08:06

 

ڕۆژنامەیەكی عەرەبی لە زاری سەرچاوەیەكی باڵای حكومەتی عێراقەوە ئاشكرای دەكات، حكمەتی هەرێمی كوردستان بەهۆی پێشێلی یاسا و دەستورەوە بە نزیكەی 500 ملیار دۆلار واتە نیو ترلیۆن دۆلار قەرزداری حكومەتی عێراق بووە.


ڕۆژنامەی قودسی عەرەبی كە لە لەندەنی چاپ دەكرێت لە ژمارەی ئەمڕۆ چوار شەممەدا لە زاری سەرچاوەیەكی باڵای عێراقیەوە نوسیویەتی" لە ساڵی 2003 ەوە بەهۆی زنجیرەیەك پێشێلكاریەوە دوای ڕوخانی رشژێمی سەدام حسێن، حكومەتی هەرێم قەرزار باری عێراق بووە.


ئەو سەرچاوەیە دەلێت" پێشێلكاریەكانی هەرێم وەك فرۆشتنی نەوت و دەستگرتن بەسەر دەروازە سنوریەكان، دەرهاویشتەی دارایی بەدواوەیە ئەمەش هەرێم قەرزار بار دەكات بە نزیكەی 500 ملیار دۆلار".
ڕۆژنامەكە ئاماژەی بە ناكۆكیەكانی نێوان بەغدا و هەولێر كردووە بە تایبەت ئاگانەبونی بەغدا لە داهاتەكانی هەرێم ، بۆیە ئێستا عێراق بەڕێگای جیاواز بەدوای ئەو پارانەوەیە.