"حكومەت لەسالی ٢٠١٩دا پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەران دەداتەوە"

پێنج شەممە, 16 ئاب 2018 07:18

سەرۆكی لیژنەی دارایی و ئابوری لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات ساڵی2018 كۆتا ساڵی قەیرانی دارایی دەبێت بۆ هەرێمی كوردستان و ساڵی 2019 پاشەكەوتی مووچە دەدرێتەوە بە فەرمانبەران”.

عزەت سابیر سەرۆكی لیژنەی دارایی وئابوری لە پەرلەمانی كوردستان بە نهاي رایگەیاند، حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2019 خۆی یەكلاكردووەتەوە بە گەرانەوەی پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەران، چونكە لە ئێستادا نرخی نەوت بەرزبۆتەوە بۆ ئاستێكی باش و داهاتی حكومەتی هەرێمیش زیادیكردووە و قەرزەكانی حكومەتیش كەمتربووەتەوە،ئەوەش هۆكارە بۆ ئەوەی ئابوری كوردستان سەقامگیری بەخۆیەوە ببینێت”.

وتیشی، بەپێی پێشبینیەكان ساڵی 2018، ساڵی داهاتوو بارودۆخی خەڵكی كوردستان بە هەموو سێكتەرەكان سەقامیگری دارایی باشتر بەخۆیەوە دەبینێت”.

جەختیشیكردەوە ، حكومەت بەڵێنی داوە پاشەكەتی موچەی فەرمانبەران لە ساڵی 2019دا نەهێڵت و لە رێگەی بانكی زیرەكەوە سەرجەم پاشكەوتی لێبڕاوی ساڵانی 2014 تا 2018 بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بگەڕینێتەوە”.

ئەوەش لەكاتێكدایە، بەهۆی قەیرانی دارایەوە زیاتر لە چوارساڵە حكومەتی هەرێمی كوردستان سیستمی پاشەكەوتی موچەی بەسەر فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستاندا سەپاندوە، بەوهۆیەشەوە بارودۆخی موچەخۆران بەگشتی و هاووڵاتیانی كوردستان رووبەرووی خراپی بارگوزەرانی دارای بونەتەوە”.