پله‌كانی گه‌رما بۆ ڕۆژانی جه‌ژن ئاشكراكرا

شەممە, 18 ئاب 2018 11:28
 
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێم پێشبینه‌كانی كه‌شوهه‌وای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ئاشكراده‌كات، لێپرسراوی به‌شی پێشبینه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ڕۆژانی جه‌ژنی قوربان به‌راورد به‌ڕۆژانی سه‌ره‌تای هه‌فته‌، پله‌ی گه‌رما زیاتر نزمده‌بێته‌وه‌".

بژار ئه‌كره‌م لێپرسراوی به‌شی پێشبینیه‌كان له‌به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێم  ڕایگه‌یاند: "سبه‌ینێ 19ی ئابی 2018 پله‌كانی گه‌رما دوو تا سێ پله‌ له‌سه‌رجه‌م هه‌رێمی‌ كوردستان نزمده‌بێته‌وه‌".

ناوبراو وتیشی‌:"تاوه‌كو ڕۆژی سێشه‌ممه‌ پله‌كانی گه‌رما به‌جێگیری ده‌مێنێته‌وه‌و هیچ حاڵه‌تێكی خۆڵبارین به‌دیناكرێت و خێرایی (با)ش ئاسایی ده‌بێت".

سه‌باره‌ت به‌كه‌شوهه‌وای ڕۆژانی جه‌ژنیش ئاشكراشیكرد: "ڕۆژانی جه‌ژنی قوربان به‌راورد به‌ڕۆژانی سه‌ره‌تای هه‌فته‌، پله‌ی گه‌رما زیاتر نزمده‌بێته‌وه‌ به‌جۆرێك، پله‌كانی گه‌رما له‌پارێزگای هه‌ولێر 42 پله‌ ده‌بێت و له‌سلێمانی 39 پله‌و دهۆك 39 پله‌و هه‌ڵه‌بجه‌ش 41 پله‌ ده‌بێت".

بژار ئه‌كره‌م بۆ SNN ئه‌وه‌شی‌ وتوه‌:"ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه‌ پله‌كانی گه‌رما له‌شه‌واندا به‌به‌راورد به‌ڕۆژ سێ تا پێنج پله‌ نزمده‌بێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش به‌هۆی كورتبونی ماوه‌ی ڕۆژه‌وه‌یه‌".

 

هونه‌ر بانه‌گوڵانی