چوارقوڕنە...لەروداوێكی هاتوچۆداهاوڵاتیەك گیان لەدەستدەدات

19/08/2018 - 13:55 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت لەسەر ڕێگای سەرەكیی نێوان چوارقوڕنە – هیزۆپ لە نزیك گوندی هیزۆپ ڕووداوێكی پێكدادان لە نێوان تاكسییەك و ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر ڕوویداوە و بەوهۆیەشەوە هاوڵاتیەك گیانی لەدەست داوە.


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێكدا كەوینەیەكی دەست كوردیو كەوتوە ئاماژەی بەوەشداوە" لە ئەنجامی رووداویكی هاتوچۆدا شۆفێری تاكسیەك بەناوی (م، م، ئ) تەمەن ٢٨ و دانیشتووی شاری هەولێر گیانی لەدەستداوە."


لەڕاگەیەنراوەكەی پۆلیسی ڕاپەڕین ئەوەش هاتووە"دوای ئەنجامدانی توێكاری پزیشكیی، تەرمی ئەو هاوڵاتییە ڕادەستی كەسوكاری كراوەتەوە و شۆفێری بارهەڵگرەكە ناوی ( س.ٲ.م ) و بەڕەچەڵەك كورد و دانیشتوی شاری ئامەدی باكوری كوردستانە بە بڕیاری دادەوەر و بەپێی ماددەی ٢٤ لە یاسای هاتوچۆ شۆفێری بارهەڵگرەكە دەستبەسەر كراوە و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكەش بەردەوامە."


أ.س