كارەبای سلێمانی : چاڤی لاند 900 ملیۆن دینار پارەی كارەبا قەرزدارە

یەک شەممە, 19 ئاب 2018 11:04


كوردیو ـ سلێمانی ـ یانی یادگار
بەرێوبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ڕەتی دەكاتەوە بڕینی كارەبای چاڤی لاند هۆكاری سیاسی بێت و دەڵێت چاڤی لاند 900 ملیۆن دیناری پارەی كارەبا قەرزدارەو پابەندی یاسا و رێنماییەكان نەبوە .


ئەندازیار سالار حەسامەدین بەرێوبەری گشتی كارەبای سلێمانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند" لەبەرواری 25ی حەوتەوە كارەبای چاڤی لاندیان بڕیوە و دەیان نوسراویان ئاراستەی چاڤلا لاند كردوە بەڵام پابەندی یاساو رێنماییەكان نەبوەو ئامادەنیە پارەی قیستی مانگانە بدات".


بەرێوبەری گشتی كارەبای سلێمانی وتیشی" پڕۆژەی چاڤی لاند لەماوەی پێنج ساڵی رابردوو زیاتر لە 900 ملیۆن دینار پارەی كارەبا قەرزدارە و جیاواز لە هەموو پرۆژە بازرگانیەكان ئامادەنیە پارەی كارەبا بدات هەرچەندە یارمەتی زۆر دراوە".


أ.س