قایمقامیەتی سلێمانی : 30 لیژنەمان چاودێری بازار دەكات

یەک شەممە, 19 ئاب 2018 11:11

كوردیو ـ سلێمانی ـ یانی یادگار


لەگەڵ نزیك بونەوەی جەژن لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی لەرێگەی نزیكەی 30 لیژنەوە چاودێری بازاردەكەن و رێگری لە گرانفرۆشی و ساغكردنەوەی كەل وپەلی كوالیتی خراپ دەكەن و دەشلێن تائیستا لەگەڵ ئەو قەرەبالغی و خواستە زۆرەی لە بازاردا هەیە دۆخی بازار ئاساییە.

گۆران قادر ،سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی بە كوردیوی ڕاگەیاند"لەگەڵ نزیك بونەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز لیژنەكانمان بەبەردەوامی چاودێری بازار دەكەن بۆ ڕێگری لە گرانفرۆشی و ساغكردنەوەی كەل و پەلی خراپ ".


سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی وتیشی"تائێستا هیچ حاڵەتێكی لەو جۆرە تۆمار نەكراوەو داواكارین لە هاوڵاتیان گەر حاڵەتێكی گرانفرۆشیان بینی لە بازار یا كەل و پەلی خراپ و ماوەبەسەرچوو پەیوەندیمان پێوە بكەن بە ژمارە 100 تا رێكاری یاسایی بگرینە بەر".


أ.س