له‌باره‌ی پاشەکەوتی مووچه‌وه‌ مژدەیەک ده‌درێته‌ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران

چوار شەممە, 29 ئاب 2018 05:51

 

 

په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌كاریی ده‌كات بۆئه‌وه‌ی ‌پێش كۆتاییهاتنی ئه‌م خوله‌، بودجه‌ی 2019ی هه‌رێم تێپه‌ڕێنێت و په‌رله‌مانتارێكی لیژنه‌ی‌ یاساییش مژده‌یه‌ك به ‌موچه‌خۆران ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، "پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ هه‌ڵده‌وه‌شێنینه‌وه‌".

پەرلەمانتار مونا نه‌بی ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی لە پەرلەمان رایدەگه‌یەنێت: "هه‌رچه‌نده‌ هێشتا ناوه‌ڕۆكی بودجه‌ی ساڵی 2019 ی هه‌رێم نازانرێت، به‌ڵام ساڵی داهاتوو هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان و ته‌نانه‌ت لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانیش بودجه‌ی تایبه‌ت به‌خۆیان ده‌بێت".

 

ئه‌و خانمە په‌رله‌مانتاره‌ لەوبارەیەوە لە لێدوانێکیدا بۆ snn، مژده‌ به ‌فه‌رمانبه‌ران ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، "له‌كاتی ره‌وانه‌كردنی بودجه‌ی ساڵی داهاتووی هه‌رێمدا بۆ په‌رله‌مان، خوێندنه‌وه‌ی ورد بۆ داهات و خه‌رجییه‌كانی هه‌رێم ده‌كرێت، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر زانرا به‌كۆی داهاتی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئه‌و بودجه‌یه‌ی كه‌ مانگانه‌ به‌غدا ده‌ینێرێت، ده‌توانرێت به‌بێ پاشه‌كه‌وت مووچه‌ بدرێت، به‌دڵنیاییه‌وه‌ به ‌هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تدا سیستمی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ هه‌ڵده‌وه‌شێنینه‌وه‌".

 

له‌باره‌ی دۆخی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و بژێوی خه‌ڵكی هه‌رێمیشەوە له‌ساڵی 2019، ئاماژەی بەوە داوە کە ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان واز له ‌موزایه‌ده‌ی سیاسی بهێنن، ئه‌وا دۆخی دارایی له‌ساڵی داهاتوودا به‌تایبه‌تی بۆ مووچه‌خۆران زۆر باش ده‌بێت".