وێنەكانی ببینە، لەسلێمانی دەستگیرا بەسەر بارهەڵگرێكی سووتەمەنی پڕ لەدووگی ئاژەڵدا

شەممە, 01 ئەیلول 2018 06:34

 

بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: لەلایەن هێزەكانمانەوە توانرا دەست بگیرێت بەسەر بارهەڵگرێكی سووتەمەنی كە دوو تەن دوگی ئاژەڵی لە خەزانەی تەنكەرەكەدا بوو.

 

بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند: لە گەڕەكی قڕگەی شاری سلێمانی دەستگیرا بەسەر بارهەڵگرێكی سووتەمەنی كە دوو تەن دوگی ئاژەڵی لە خەزانەی تەنكەرەكەدا بوو كە لەلایەن چەند كەسێكەوە لە وڵاتی ئێرانەوە هاوردەكراوە.

 


هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو كەسانە بە نیازبوون دوور لە ڕێنماییە تەندروستیەكان ئەو دووگە لە بازاڕەكاندا ساغی بكەنەوە.

 

 

 

 

 

 

 

س ب