سلێمانی... لەڕێگای پرۆژەیەكەوە قەرزی هەژاران دەدرێتەوە

شەممە, 01 ئەیلول 2018 08:34

 

سەرپەرشتیاری پرۆژەی هەزار خەندە ڕایدەگەیەنێت: لەشاری سلێمانی هاوكاری لە خێرخوازان و خواپێداوانەوە كۆ دەكرێتەوەو دواتر لە ڕێگای لیژنەیەكەوە بەسەر هەژاراندا دابەش دەكرێت.

 


دوانیوەڕۆی دوێنێ هەینی 31ی ئابی 2018 لەشاری سلێمانی لەلایەن ژمارەیەك لە چالاكوانانی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و بە ئامادەبونی پارێزگاری سلێمانی و ژمارەیەك لە كەسایەتی حزبی و حكومی و چین و توێژەكانی كۆمەڵگەوە، كەمپینێك بە ناوی " پرۆژەی هەزار خەندە" بۆ هاوكاریكردنی خێزانە هەژارەكان ڕاگەیەندرا.

 


هۆشمەند عوسمان سەرپەرشتیاری پرۆژەی هەزار خەندە ووردەكاری پرۆژەكەی بۆ كوردیو ڕاگەیاند و ووتی: لەئەمڕۆوە سندوق لە بازاڕاو مۆڵەكان و شوێنە گشتیەكان دادەنرێت و خێرخوازان دەتوانن بە بڕێكی كەمیش بێت هاوكاری پرۆژەكە بكەن.

 


سەبارەت بەچۆنیەتی هاوكاریكردنی خێزانە هەژارەكان ئاماژەی بەوەكرد: ئەو خێزانانەی كەبەهۆی هەژارییەوە لە دوكان و ماركێتەكان قەرزاری خواردن یاخود شیری منداڵ و دایبی بون یاخود بەهۆی نەخۆشیەوە قەرزار بون ناویان تۆمار دەكرێت و دواتر بەپێی ئەو بڕە هاوكارییەی كە كۆكراوەتەوە و بەپێی زەروری پێویستی دیاری دەكرێن و قەرزەكانیان بۆ دەدرێتەوە.

 

 

 

 

 

س ب